كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینی فوولادی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و ناوه‌نده ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان خوازیاری “چاكسازی بڕیاری گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابین كردنی گرێبەستی ده‌رمان به پێی ئایین نامه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌نایه‌عی فوولاد،په‌رداختی بۆن، په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانی ساڵه‌كانی ٩١ و ٩٩ی هه‌تاوی، دابین كردنی بیمه‌ی تەمەن و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و دامه‌زرانی منداڵی خانه‌نشینكراوان له سه‌نایه‌عی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به سه‌نایه‌عی فوولادن”.