كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ڕه‌شت و ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواستەکانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری ڕه‌شت، له به‌رانبه‌ر كانوونی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌هواز، خانه‌نشینكراوان له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مووچە به پێی هێڵی هه‌ژاری، بەکردەوە دەرهێنانی یاسای هاوسانسازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ٩٦ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها رەچاو کردنی پێشینه‌ی پیشه سه‌خت وزیانبارهكان له مۆحاسیباتی هاوسانسازی بوون.