کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی

تجمع سراسری بازنشستگان تامین اجتماعی1

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی، له‌ شاره‌كانی تاران، ره‌شت، ئه‌هواز، زه‌نجان، گورگان، سنه‌ و مه‌شهه‌د، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی نارازی، له‌ تاران له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی رژیم، هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، زه‌نجان، مه‌شهه‌د و ره‌شت، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌م شارانه‌ و له‌ سنه‌ و گورگان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتیی ته‌ئمین ئیجتیماعی، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد. نارازییان كۆی گشتی داخوازییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌‌ راگه‌یاندووه‌: زیاد كردنی حقووقی مانگانه‌یان و هاوسان سازی حقووقه‌كانیان، به‌رێوه‌چوونی ماده‌ی ١٩٦ قانونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و لابردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی پاداشی كۆتایی ساڵ و حیساب كردنی سه‌وابقی پێشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان.