به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی له تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خانه‌نشینانی شیركه‌تی واحید له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندیی شیركه‌تی واحید كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌م كرێكاره خانه‌نشینانه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨ه‌وه خانه‌نشین كراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٥٠ تا ٦٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان پێدراوه. شایانی باسه، ناڕازیان پێشتریش سێ جار له به‌رامبه‌ر بینای شۆرای شار و شاره‌داریی تاران ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڵام هه‌تا خواسته‌كانیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی واحیده‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
