كۆمه‌ڵێك له جووتیاران و خاوه‌ن باغه‌كانی مێشگین شار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی لافاو لێدراوان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه گه‌یشتووه. شایانی باسه، به‌دوای هه‌ستانی لافاو له مێشگین شار، فه‌رمانداری ئه‌مشاره وێڕای دانی به‌ڵێنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م لافاوه به جووتیاران و باغداران، ڕایگه‌یاندبوو كه به هاوكاری ده‌زگای ئیجرایی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێش به وشك بوونی داره‌كان ده‌گرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جووتیاران و خاوه‌ن باغه‌كانی مێشگین شار زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانیان به‌هۆی ئه‌م لافاوه له‌ناوچووه و به‌ڵێنه‌كانی فه‌رمانداریش هه‌تا ئێستا وه‌دینه‌هاتووه.