کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی جووتیاران له‌به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی جووتیاران له‌به‌رامبه‌ر

كۆبوونه‌وه‌ی جووتیاران له‌به‌رامبه‌ر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك لە جوتیارانى سنوورى هەولێر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وەرنەگرتنى پارەى به‌رهه‌مه‌كانیان لە به‌رامبه‌ر فڕۆکەخانەى هەولێر كۆبوونەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جوتیاران لەکاتى گەیشتنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەست لەکارکێشاوەى عێراق لە به‌رامبه‌ر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وانی فه‌ڕامۆش كردووه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند كه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ پارەى به‌رهه‌می ڕادەستکراوى ساڵەکانى ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦یان بۆ خه‌رج بكرێ. ئەوە لەکاتێکدایە كه‌ جوتیارانى هەرسێ پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان چەندین جارە لە ناوچە جیاجیاکان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و داواى پێدانى مافەکانیان دەکەن.