به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژ دووشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتییانى پێنجوێن لە ناڕه‌زایه‌تیی به کەم بوونی به‌رق كۆبوونەوە و شەقامى سەرەکى پێنجوێن مەرزى باشماخیان داخست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی داخستنی ڕێگای پێنجوێن ـــ باشماخ، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی دۆخى به‌رق، بەگەڕخستەوەى پڕۆژە راگیراوەکان، دابینکردنى بەشێک لە داهاتى خاڵە گومرگییەکان، دابینکردنى سوتەمەنى بۆ ئه‌م شاره بوون.