سەرلە بەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، بەشێک لە مۆعه‌لیمان و چالاکوانانی قەزای ڕانییە، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بایکۆتی جەژنیان کرد.
بەشێک لە چالاکوانان و مۆعه‌لیمانی قەزای ڕانییە له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی، “هیچ مافێك ناوه‌ستێت تا كه‌سێك هه‌بێت داوای بكات”، “بێ ده‌نگی، سته‌مكاری درووست ده‌كات”، “حكوومه‌ت قه‌رزداره، خه‌ڵك هه‌مووی هه‌ژاره”، له‌ئاست پێ نه‌دانی مووچه‌كانیان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.