
بەشێک لە چالاکەوانان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان له ناڕه‌زایه‌تیی به پڕۆژەیاساى چاکسازیی له به‌رامبه‌ر پەرلەمانى کوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونەوە.
ناڕازییان رایانگەیاند، یاداشتێکى چوار خاڵییان سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان ئامادەکردووە پێشکەشى ئەندامانى پەرلەمانى بکەن و لەپرۆژەى چاکسازییدا جێگیربکرێت.
دا‌واشیان لە پەرلەمانتاران کردووە، داواکارییەکانیان لە پرۆژەیاسای چاکسازییدا جێگیربکرێت و ئەو جیاوازییە زۆرە لە نێوان حقووقی خانەنشینانی پەرلەمان و هاوڵاتییانى ئاسایی‌دا هەیە، نەمێنێت.
