ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتیانی ئیلامی دانیشتووی تاران سەبارەت بە کوشتنی “ئەمیر حوسێن حاتەمی” گەنجێكی ٢٢ساڵ ته‌مه‌ن کە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئه‌منییه‌كانی زیندانی “فەشافوویە” گیانی لە دەست دابوو، له به‌رانبه‌ر ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به درووشمی “شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (هەمیشه نووستووه) تا کەی لەبەرامبەر زۆڵم و زۆری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بێده‌نگن؟”. جێی ئاماژه‌یه كه باوكی ناوبراو پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە مردنی کۆڕەکەی تەرمەکەی وەرنەگرتووە و سوورە لەسەر ئەوەی دەبێ بەرپرسانی بەندیخانە ڕایبگەیەنێن هۆکاری مردنی کۆڕەکەی چبووە؟ چه كه‌سانێك ڕۆڵه‌كه‌یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار كۆشتووه؟