كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری نزیكی گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكڕاینییه‌كه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی سپای پاسداران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له شوێنی به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه به دانانی چه‌پكه گوڵ، ڕێزیان له یادی ئه‌م ئازیزانه گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاماده‌بووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه، درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆریان” وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێناوه‌یه، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری پاره‌كه، گه‌شتی ئاسمانی ژماره ٧٥٢ی هێڵی ئاسمانی ئۆكڕاین به ١٧٦ موسافیره‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج و خرایه خواره‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌دوای چه‌ندین ڕۆژ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن كارگێڕرانی ڕژیم، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ٢١ی به‌فرانبار، ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، دانی به‌م ڕووداوه‌دا دانا و نووسی: كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌هۆی “خه‌تای ئینسانی” ڕوویداوه.