کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ساڵی ٦٧ له‌ خاوه‌ران

تجمع بستگان جانباختگان قتل عام 67 در خاوران

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ دایكان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ساڵی ٦٧ له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ كاره‌ساتباره‌ و بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌ربه‌رزی ئه‌م گیانبه‌ختكردووانه‌، له‌ گۆڕستانی خاوه‌ران كۆبوونه‌وه‌.

دایكان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی خاوه‌ران وێڕای ئاماده‌بوون له‌سه‌ر گڵكۆی ئێعدام كراوانی ڕێگای ئازادی، به‌دانانی چه‌پكه‌گوڵ ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م ئازیزانه‌ گرت و خوازیاری ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕوودانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ بوون. شایانی باسه، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٣٢ ساڵ به‌سه‌ر كوشتاری زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار لاو له‌سه‌ر فتوای جه‌نایه‌تكارانه‌ی خومه‌ینی، هێشتا پانتایی وه‌حشه‌تناكی ئه‌م كاره‌ساته‌ بۆ خه‌ڵكی ئێران ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ چاوه‌ڕێی ده‌ست كه‌وتنی زانیاری له‌ شوێنی نێژران یاخود گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئازیزه‌كانیانن.