ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی ٩ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ماوه‌ی سێ مانگه له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ڕاده‌ستی گرووپه ئیسلامییه‌كانی “جیبهه‌ی نوسره” كراون، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی توركیا له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران بوون.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٩ په‌نابه‌ره كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ئۆستانی كرماشانن له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ڕۆڵه‌كانیان له شاری “بابۆلسه‌لام” له باكووری سووریه زیندانی كراون و وێڕای چه‌ندین جار سه‌ردانیان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئێران به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٩ په‌نابه‌ره كاتێك له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی نه‌كرێن، ڕایانگه‌یاندبوو كه خه‌ڵكی وڵاتی سووریا‌ن.
