سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شادگان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به پشیتوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زیه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری بژێوی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و به‌هۆی پێش‌گرتن به درێژه‌ی كاسابه‌تیان به‌هۆی كۆرۆنا، له بارودۆخێكی زۆر دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به جۆرێك كه توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانیان نییه.