کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی فوولاد

تجمع خانواده های کارگران بازنشسته فولاد

كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی فوولادی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گرینگترین خواستی خۆیان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ماده‌ی ٤٠ په‌سه‌ندكراوی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩١ی مه‌جلیس ڕاگه‌یاندووه‌. ده‌شڵێن: بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوانی فوولاد كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ ٢٨٠ كه‌س، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ پێی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ حه‌قده‌ستیان پێ نه‌دراوه‌. ناڕازییان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ماده‌ی ٤٠ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حقووقی خانه‌نشین كراوانی فوولاد به‌پێی دوایین حه‌قده‌ستی دیاری كراو و ساڵانه‌ به‌ پێی زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵ دیاری ده‌كرێت. له‌ خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م ماده‌یه‌ هاتووه‌: حقووقی خانه‌نشین كروانی شاغڵ هه‌روه‌ك كارمه‌ندانی دیكه‌ له‌به‌ر چاو گیراوه‌ و په‌رداخت ده‌كرێت.