ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به كۆبوونه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی خۆمینی و شوێنی ڕووداوه‌كه، یادی قۆربانیان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری محاكمه‌ی ناوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.
فڕۆکەى (پی. اس ٧٥٢)ى ئۆکراینى، لە کاتژمێر ٦:١٩ خولەکى بەیانیی ڕێكه‌وتی ١٨ى بەفرانبارى ١٣٩٨ی هه‌تاوی، لە لایەن سوپاى پاسدارانه‌وه بە دوو مووشەک خرایە خوارەوە و ١٧٦ سه‌رنشینی ئه‌و په‌روازه گیانیان له‌ده‌ست دا. له ساڵیادی ئه‌و ڕووداوه بنەماڵەى قوربانیان لە فڕۆکەخانەى خومەینى یادى قوربانییەکانیان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه دا چالاكی مه‌ده‌نی “یاشار ته‌بریزی” كه به‌شداری ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌ی كردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
