به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان، ڕۆژی دووشه‌ممه به كۆبوونه‌وه سه‌ره گڵكۆی ئازیزانیان له‌ئاست وتووێژی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵبان كه له ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ڕێككه‌وتنی ئاشتی به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی مافی قوربانییان، ڕێككه‌وتنێكی ناسه‌قامگیره و ده‌بێ به‌شێكی زیاتر به بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان تایبه‌ت بدرێت. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به نادادپه‌روه‌ری و هه‌ڵاواردن، چوونه‌ته قه‌برستانی “شوهه‌دای دانایی” و ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت له وتووێژه‌كانی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵبان، نوێنه‌رانی خۆیان هه‌بێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م وتووێژانه و ئازادكرانی دوایین گرووپی به‌ندكراوانی تاڵبان، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌فغانستان په‌ره‌ی سه‌ندووه.