ژمارهیهك له کەسوکارى بەشێک لە زیندانییانى چاکسازى گەوران لە شاری هەولێر دهستیان دایه كۆبوونهوه و داوایان کردووه بڕیارى ئازادکردنى بە مەرج جێبەجێ بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتهكان ناڕازییان ڕایانگهیاندووه، داوای ئەوە دەکەن بڕیارى ئازادکردنى بە مەرج جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئهم داوایه ڕهد كراوهتهوه. دهشڵێن: داواکارییەکەیان یاساییە، سەربارى ئەوەى بەڕێوەبەرى چاکسازی گەوران رایگەیاندووە، ئەو زیندانییانە لە پرسی تیرۆردا هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام داواکانیان رەتکراوەتەوە. لەلایەکى دیکەوە کەسوکارى “هەستیار وشیار” کە نزیکەى دوو هەفتەیە لە زینداندا مانى لە خواردن گرتووە، ڕۆژی سێشهممه ٢٩ی ڕێبهندان لە شاری سلێمانى كۆبوونهوه و رایانگەیاندووه، لەحاڵەتى بەسەرهاتنى هەر شتێک بەسەر کوڕەکەیاندا، دادگاى ناوچەى سلێمانى و دادوەرانى سکاڵاکار بە بەرپرس دەزانن و دۆسیەکەیان دەگەیەنن بە رێکخراوە جیهانى و کونسوڵخانەى وڵاتان.