به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین، خوازیاری ئازاد كردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران سه‌دان كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و و زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.