به پێ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “نه به ئێعدام- نه به زیندان”، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لانیكه‌م سه‌د كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی زیندانیان بوون.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له كاتژمێر ١٠ی به‌یانیه‌وه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی ئاو و خۆراك، و برسی هێشتنی به ئه‌نقه‌ستی به‌ندكراوان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌كاتی كۆرۆنا ده‌ربڕی. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به‌رێوبه‌ری زیندان هیچ سه‌ره‌نجێكی به دواكاری بنه‌ماڵه‌ی به‌نكراوان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت گاردی دژه تیرۆری بۆ بهرهنگاربوورنهوهی خه‌ڵك بانگهێشت كردووه.