كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٩٦ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ له به‌رامبه‌ر دادگای نیكبه‌خت له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ئاست بارودۆخی په‌روه‌نده‌ی ڕۆڵه‌كانیان ناڕازیین و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دادگای دادپه‌روه‌رانه به ئاماده‌بوونی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌رۆكی زیندان به ئاماده بوون له ناو ناڕازییان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بده‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای سه‌رنج نه‌دانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی زیندان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازییان و بڵاوه‌یان پێ كردوون. شایانی باسه، دیوانی باڵای وڵات بۆ پێنج كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ له خومه‌ینی شار به ناوه‌كانی “مێهدی ساڵحی قه‌لعه شاهرۆخی، محه‌ممه‌د به‌ستامی، مه‌جید نه‌زه‌ری كه‌نده‌ری، هادی كیانی و عه‌باس محه‌ممه‌دی”، حوكمی ئێعدامی ده‌ركردووه.