ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و زیندانی ئێوین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، به‌شێوه‌ی جیاجیا و به ویستی ئازادكردنی ئه‌م به‌ندكراوانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی ئێران، هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی تووشبو به ویرووسی كۆرۆنا له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان. شایانی باسه، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانیانی سیاسیی له به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. هاوكات كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانی ئێوین به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادیاری ئه‌م زیندانه، خوازیاری ئازادكران یاخود پێدانی مه‌ره‌خه‌سی كاتی به‌م به‌ندكراوانه بوون.