
كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێوین ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، به مه‌به‌ستی په‌یگیری مه‌ره‌خه‌سی به‌ندكراوان چوونه‌ته لای دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر زیندانه‌كان و له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌خشنامه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دادیاری چاو‌دێر به سه‌ر زیندانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا لیستی ٣١ كه‌س له به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ناردراوه بۆ دادستانی و ده‌بێ دادستانی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ و له‌ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی هه‌ركام له به‌ندكراوان، ئه‌وه به خودی زیندانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری پێ نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوان ڕۆژی شه‌ممه له به‌رامبه‌ر بینای دادستانی شاری تاران كۆدهببنهوه.
