كۆمه‌ڵێك له ئۆپڕاتۆره‌كانی پۆستی فشاری قه‌وی زه‌نجان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌یی زه‌نجان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له‌ئاست دره‌نگ كردنی وه‌زاره‌تی نیرو و سازمانی ته‌وانیر له گۆڕینی بارودۆخی ئۆپڕاتۆره‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه داخوازی ئه‌وان گۆڕینی بارودۆخی كاریان له قه‌راردادیه‌وه بۆ هه‌میشه‌ییه و ئه‌مه خواستێكی یاساییه و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشی ده‌ركراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێناوه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆپڕاتۆره‌كانی پۆستی فشار قه‌وی له ئۆستانه‌كانی ئێران له‌وانه، كرماشان، كوردستان و ئیلام، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.