کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی ئه‌رغوان زاگرۆسی سنه‌

تجمع اعضاء تعاونی مسکن ارغوان زاگرس سنندج

تجمع اعضاء تعاونی مسکن ارغوان زاگرس سنندج

كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی ئه‌رغوان زاگرۆسی سنه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاده‌ست نه‌كرانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره‌ و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ویلاشاری سنه‌، كاربه‌ده‌ستان له‌ ڕاده‌ست كردنی ئه‌م واحیدانه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م ته‌عاونییه‌ كڕدرابوو، خۆ ده‌بوێرن.‌