كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ته‌عاونی خانووبه‌ره و شارسازیی شیراز ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی فارس كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامان خوازیاری دانی مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن ڕایانگه‌یاندووه، ساڵی ٨٥ ته‌عاونی خانووبه‌ره و شارسازیی شیراز به‌ڵێنی دا كه ٣٠٨ واحید له شاری سه‌درا بۆ ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی خۆی درووست بكات. به‌م مه‌به‌سته هه‌ر كام له ئه‌ندامان بڕی ١٥ ملیۆنیان خستووه‌ته حیسابی ئه‌م ته‌عاونییه. شایانی باسه، بڕیار بوو ئه‌م واحیدانه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكرێت، به‌ڵام دوای ١٤ ساڵ هێشتا ئه‌م واحیدانه ڕاده‌ست نه‌كراون.