به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٥٠ كه‌س له هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌داریی ئابادان، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی زیاتر له دوو مانگ حقووق و مه‌زایای كاریان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له ٢ مانگه حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ مانگه مه‌زایاكانی وه‌ك زێدهكاریان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به په‌رداختی حقووقه دواخراوه‌كانیان هه‌تا ئێستا وه‌دی نه‌هاتووه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ئێعتڕازییان به‌ڕێوه‌بردوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كه حقووقه‌كانیان وه‌ربگرن.