ژماره‌یه‌ك له ئاگركوژێنه‌وه‌كانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، نوێنه‌ری ناڕازییان وێڕای ئاماژه به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێ ماده‌ی یاسایی و مه‌زایای تایبه‌ت به شارستانه‌كان، وتێ: ئاگركوژێنه‌وه‌كان ته‌نیا خوازیاری مافی یاسایی خۆیانن. ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به پێی ماده‌ی ٦ی یاسای دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی پیشه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌كان شمولی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌بێت، به‌ڵام مه‌زایاكانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه هه‌تا ئێستا بۆیان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌داریی ئیسفه‌هان له هه‌وڵێكی ده‌گمه‌ندا، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به شێوه‌ی شیركه‌تی و كاتی قه‌راردادی به‌ستووه.