كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵدارانی كه‌رتی سه‌نعه‌تی و نیوهسهنعهتی شاری دامۆغان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌های شیره‌مه‌نی و گۆشتی سوور ده‌ربڕی. ئاژڵدارانی شاری دامۆغان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی بڕینی به‌رده‌وام كاره‌با و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به كێشه و گرفته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و مه‌خزه‌نی شیره‌كانیان له‌و شوێنه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵڕژاند.