کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵدارانی شارستانی بێهبه‌هان

تجمع دامداران شهرستان بهبهان

كۆمه‌ڵێك له‌ ئاژه‌ڵدارانی شارستانی بێهبه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان و هه‌روه‌ها گرانبوونی دانه‌وێڵه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ئاژه‌ڵدارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری پشتیوانی ده‌وڵه‌ت بوون و ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای گرانبوونی نرخی دانه‌وێڵه‌، به‌هۆی منداربوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان، زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.