كۆمه‌ڵێك له ئابدارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شارستانی یاسووج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی كۆهگیلویه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، ئابدارانی گونده‌كانی یاسووج به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ئاست بایه‌خ نه‌دران به كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان دهربڕیوهی و بۆ دیفاع له مافه پیشه‌ییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. یه‌كێك له ئابداران وێڕای ئاماژه به نه‌درانی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی خۆی ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی پێوه‌ندیدار به حه‌قده‌سته‌كان، وێستهكانی پۆمپاژ له ناوچه پڕمهترسییهكاندا درووست كراون و هیچ جۆره قهراردادێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌م كرێكارانه نه‌به‌ستراوه و له بیمه‌ش بێبه‌ری كراون.