کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ كرێكارانی وزه‌خانه‌ی پارسی جنووبی له‌ عه‌سه‌لویه‌

اعتصاب کارگران نیروگاه پارس جنوبی در بیدخون1

كرێكارانی وه‌زخانه‌ی پارسی جنووبی له‌ پاڵاوگه‌ی “بیدخود” له‌ شارستانی عه‌سه‌لویه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌ڵارێزان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ حه‌ساری ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی مۆتاڵباته‌كانیان، باشتربوونی ئیمكاناتی خۆش بژێوی خابگا و دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و هه‌روه‌ها ناردنی لیستی بیمه‌كانیان به‌ پێی حقووقێكی گونجاون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی په‌یمانكار به‌ خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.