ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شۆرای شار و شاره‌داری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و په‌رداخت كردنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها به‌شداربووان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت بانگهێشتی مانگرتن به چرای كۆژاوه له شه‌قامه‌كانی تاران ده‌كه‌ن بۆ ڕێكه‌وتی ١٥ی ئه‌م مانگه.
