کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

 كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی هه‌ ده‌ په‌ له‌ ئیستانبوول 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌درێژه‌ی میتینگه‌كانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لانهه‌.ده‌.په‌، هەزاران کەس بە دروشمیئێمە چارەسەرینلە مەیدانیکارتالی ئیستانبوول كۆوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی بوون.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمیئێمە چارەسەرین نەک شەڕكه‌ر و داگیرکارلە مەیدانیکارتالی ئیستانبوول میتینگێکی جەماوەری ئەنجامدا و بە هەزاران کەس بەشداریان تیادا کرد. سەدان ژنی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) بە پۆستەرێکی گەورەی سیاسەتمەداری بەندکراوی کوردئایسەل توغلوکبەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و داوای ئازادکردنی ته‌واوی زیندانیانی سیاسیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پارته‌كانی دیكه‌ی توركیا و چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بوون.