کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی كرێكاران و كارمه‌ندانی موخابرات له‌ سه‌قز و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وی كرێكاران و كارمه‌ندانی موخابرات له‌ سه‌قز و چه‌ند شاری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابرات له‌ شاری سه‌قز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی قه‌راردادی له‌ شاره‌كانی سه‌قز، ڕه‌شت، یاسووج و شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان كرد، له‌ دۆخی پیشه‌ییان چاكسازی بكرێت و بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بدرێت.