ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان له شاری ڕه‌شت دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێكخراوی ته‌مئیین ئیجتیماعی هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی كرێكارانی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان نادات و لایه‌نی خاوه‌نكار ده‌گرێت. كرێكاران خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زیا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابنیكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون و داوایان كرد ئیمكاناتی خۆپاراستن له كاتی كاركردندا بۆیان دابین بكرێت.