کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی شۆفێرانی ئیجاره‌یی شاره‌داری ورمێ

كۆبوونه‌وی شۆفێرانی ئیجاره‌ی شاره‌داری ورمێ 1 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی ئیجاره‌یی شاره‌داری ورمێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری ورمێ هیچ بایه‌خێكیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ شۆفێران، حه‌قده‌ستی هه‌ر كامه‌یان پێنج ملیۆن تمه‌ن كه‌ له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ دواده‌خرێت و له‌كاتی خۆیدا پێیان نادرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین .