کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ له‌ئاست بێ ئاوی

كۆبوونه‌وی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ له‌ئاست بێ ئاوی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ئاساوڵه‌”ی سنه‌ له‌ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، له‌ حاڵێكدا به‌رپرسانی ئوستان بیانووی وشكه‌ساڵی و كه‌م ئاوی بۆ خه‌ڵك دێننه‌وه‌، له‌ زۆر گه‌ڕه‌ك ئاوی لووله‌كه‌شی به‌هۆی كۆنبوونی سیستمه‌كان به‌فیڕۆ ده‌چێت و هه‌ر چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ ئیداره‌ی ئاوه‌وه‌ ده‌گرین وڵام ناده‌نه‌وه‌. ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ ئاویان به‌ ته‌واوه‌تی بڕاوه‌ و هیچ به‌رپرسێك وڵامی داواكارییه‌كان نا‌دا‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ له‌ حاشیه‌ی شاری سنه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی كرێكار و له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌شن.