ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ند شاری جیاوازی ئێران، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كانی پویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، به هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بوون.
