به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئازاد حسێن پور” و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “ئازاد حسێن پور” و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مهاباد به‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه وێڕای ڕێز لێنان له فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه “ئازاد حسێن پور” كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو.
