کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی یاسوج

كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی یاسوج 1

ڕۆژی ڕابردوو، په‌ره‌ستارانی شاری یاسوج دژ به‌ پێنه‌دانی كارانه‌ و كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رده‌م زانكۆی زانسته‌ پزشكییه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ حه‌قده‌ست و كارانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی‌ كارانه‌، حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و ئیزافه‌كاری، كۆتایی هاتنی جیاراكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به‌ داخوازییه‌كانی په‌ره‌ستاران بوون.