ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارسی جنوبی له چه‌ند ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی جیاواز دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان كۆبوونه‌وه.
كبه‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گاز، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.