کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ خوێندكاران، جووتیاران و بازاڕیان له‌ نه‌جه‌ف ئاوا

كۆبوونه‌وه‌ خوێندكاران، جووتیاران و بازاڕیان له‌ نه‌جه‌ف ئاوا 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆ، جووتیاران و بازاڕیانی شارستانی نه‌جه‌ف ئاوای سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌یی كۆبوونه‌وه‌ و داویان كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست قه‌یرانی ژینگه‌یی و بێهداشتی له‌ شارستانی نه‌جه‌ف ئاوا نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت له‌ بواره‌كانی ئاو، سه‌نعه‌ت، كه‌شاوه‌رزی و مه‌عده‌ن دا زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ ژینگه‌ و بێهداشتی دانیشتووانی ئه‌و شارستانه‌ گه‌یاندووه‌ و خوازیاری گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕاگرتنی ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ بوون كه‌ زیان به‌ خه‌ڵك ده‌گه‌ینێت.