ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوی ژنانی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه‌ده‌په) له چه‌ند شاری باكووری كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی ژنانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه‌ده‌په) له‌شاره‌كانی ئامه‌د، وان، مێردین، حه‌كاری، ئیزمیر، مانیسا، ئیستانبوول، شڕنا‌خ، قازی ئانتێپ و چه‌ند شاری دیكه كه‌مپه‌ینێكی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد و له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌ركوتی ژنان و خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی ئیدانه كرا و داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرا جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و پشتیوانی له گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ژنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئازادی.