کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پشتیوانی له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران له‌ هوله‌ند

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پشتیوانی له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران له‌ هوله‌ند

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان و دۆستانیان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ شاری لاهه‌ی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پاڕله‌مانتاران و سناتۆره‌كانی هوله‌ند به‌شدارییان كرد و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئێران و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم گفتگۆیان كرد. به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌یمه‌هساو قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی، دژبه‌ ڕژیم و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌ و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.