ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئالۆمینیۆم سازی ئه‌راك بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌بوونی كاره‌با ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، بێ ته‌دبیری حكوومه‌ت خه‌ریكه سه‌نعه‌ت له‌ناو ده‌بات، له ناوچوونی پیشه به واتای له‌ناوچوونی هه‌زاران خێزانی كرێكارییه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: كێشه ته‌نیا ڕۆیشتنی چه‌ند ساعه‌ت به‌رق نییه، به‌ڵكوو له مه‌دار ده‌رچوونی هێڵی وه‌به‌رهێنانه كه حه‌وت مانگ كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كارخانه نه‌خه‌وێت و كرێكاران بێكار نه‌كرێن.