کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ به‌رلین

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ به‌رلین 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌یان گرووپی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری به‌رلینی ئاڵمان له‌ ده‌ور دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” گرد بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان گرووپی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ بیر و بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان زه‌نجیره‌یه‌كی ئینسانیان به‌ درێژایی ١٠ كیلۆمتر له‌ شاری به‌رلین ساز كرد و یه‌كگرووتیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.