كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی بێكاری به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له نێو ده‌فته‌ری نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
گه‌نجانی بێكار به نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیان وت، به‌نده‌ر ماهشه‌هر سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆر له داهاتی ده‌وڵه‌ته به‌ڵام داینشتووانه‌كه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانی بێكارن. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕایانگه‌یاند: تا به كه‌ی بێكاری، هه‌ژاری و جیاوازی ته‌حه‌موول بكه‌ین؟ بۆچی پشكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له ده‌یان ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی ته‌نیا پیسبوونی هوار و ئاوه؟