ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی پێشووی شێركه‌تی “ڕه‌وغه‌ن نه‌باتی جیهان” به‌هۆی
نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیکەی 73 کرێکاری پێشوی شێركه‌تی “ڕه‌وغه‌ن نه‌باتی جیهان” لە شاری زانجان، پاش نزیکەی سێ مانگ ڕاگرتنی كاركردن لەگەڵ شێركه‌ته‌كه هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نەدراوە و به‌وهۆیه‌وه كرێكاران له به‌رده‌م شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و داواكاری حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.