ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز ، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان شیفتی بەیانی، جارێکی تر به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان دەستیان بە مانگرتن کرد و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ت و كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان جارێکی تر دەستیان بە مانگرتن کرد و له حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكارانه لە 15 و 16ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه و نوێنەری وەزارەتی کار لە نێو کرێکاراندا بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا داوه به‌ڵام هێشتا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بووه.